مووچەی ئەم وەزارەتانە دەدرێت

بەرپرسێکی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتایبەت پەروەردەو تەندروستی، پەیوەست نییە بەكاتی دابەشكردنی موچە لەعیراقەوە .
 
د.ڤیان حسێن بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و ئەندامی لیژنەی وردبینی مووچە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " لەلایەن تیمی تەكنییەكەوە بەئێمە راگەیەنراوە كە پێش كۆتاییهاتنی پڕۆسەی وردبینی، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیار لەخەرجكردنی موچەیەك بۆ هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەدات".
 
بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ده‌شڵێت:"ماوەی سێ رۆژە راپۆرتی سەرەتایی وردبینی كە لەلایەن تیمە تەكنیكییەكەوە ئامادە كرابوو، گەیەندراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەڵام ئاگادار نەكراوینەتەوە لەبڕیاری خەرجكردنی موچەو چاوەڕوانین".
 
د. ڤیان حسێن وتیشی " 97%ی داتاكانی راپۆرتی سەرەتایی بێ كێشەیەو كاری لەسەر ناكرێتەوە، ئەوەی ماوەتەوە لەلایەن لیژنەكانی وردبینی لەسەر وەرقە كاری لەسەر دەكەن."
 
ئه‌و به‌رێوبه‌ره‌ ده‌شڵێت: ئومێدمان هەیە موچەكە خەرجبكرێت و پێموانییە تەنیا قسەو قسەڵۆك بێت، بەڵام كاتەكەی نازانین ، خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتایبەت پەروەردەو تەندروستی، پەیوەست نییە بەكاتی دابەشكردنی موچە لەعیراقەوە، بەڵام ئەوەی هەیە بەر لەكۆتایی وردبینی، موچەیەك رەوانە دەكرێت .
 



PM:07:56:20/02/2018