حاكم قادر بەرپرسیاریەتیەكی دیكە لەناو یەكێتیدا وەردەگرێت

حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە بڕیارێكی نوێ شوێنی لەتیف شێخ عومەر، بەرپرسی مەڵبەندی ڕێكخستنی یەكی سلێمانی دەگرێتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێك كە دەست "سپی میدیا" كەوتووە و ئیمزای كۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لەسەرە حاكم قادر حەمەجان جێگەی لەتیف شێخ عومەر دەگرێتەوە.

لە نوسراوەكەدا ئەوە ڕوونكراوەتەوە كە پڕكردنەوەی ئەو پۆستە تا ئەو كاتەیە لەتیف شێخ عومەر لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە.



PM:02:03:27/02/2018