بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاوسەرگیری دووەمی كازم ساهیر هونەرمەندی گۆرانیبێژی عەرەب لەگەڵ سارا كە خانمێكی تونسیە، سەرەڕای دەنگدانەوەیەكی زۆر، پرسیاری زۆری ورووژاند كە چۆن ئەم پەیوەندییە بەنهێنی ماوەتەوە، بەڵام نانسی عەجرەم نهێنیەكە ئاشكرا دەكات.
نانسی عەجرەم خانمە هونەرمەندی لوبنانی ئاشكرای كرد ماوەی پێنج مانگە ئاگاداری ئەم پەیوەندییەی كازم و سارایە، بەڵام پێیوابووە ئەمە بابەتێكی تایبەتیە و پێویستی نەكردووە باسی بكات.
نانسی ئاماژەشی بەوە داوە كە لە میانی بەرنامەی "زە ڤۆیس كیدز"دا، پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ سارا پەیدا كردووە و چەند جارێك لە پشت پەردەی بەرنامەكەی كەناڵی MBCیەوە بەیەكەوە دانیشتوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو میدیا عه‌ره‌بی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه عه‌ره‌بییه‌كان، له زاری ڕۆژنامه‌نووسێكی عێراقی به ناوی حه‌یده‌ر نعێمی، هه‌واڵی هاوسه‌رگیریی كازم ساهیریان بڵاوكردەوە کە له ئه‌مریكا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییان گۆڕیوه‌ته‌وه.
كازم ساهیر له ساڵی 1957 له مووسڵ له‌دایك بووه، له ساڵی 1976 هاوسه‌رگیری كردووه، به‌ڵام ساڵانێكه له هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیابووه‌ته‌وه، خاوه‌نی حه‌فت برا و دوو خوشكه، ئێستە له دوبه‌ی ده‌ژى، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی عه‌ره‌ب داده‌نرێت.