كاتی دابەشكردنی موچەی خانەنشینان ئاشكراكرا

دوای تەواوبوونی موچەی مانگی 10ی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لە ئێستادا وابڕیارە موچەی مانگی 3ی خانەنشینان دابەش بكرێت و "سپی"ش وادەی دابەشكردنەكەی ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە حكومەتی هەرێمەوە دەست "سپی میدیا" كەوتووە "پێدەچێت هەفتەی داهاتوو موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەش بكرێت".

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لەدوای دابەشكردنی موچەی خانەشینی و بەر لە هاتنی نەورۆز دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 11ی وەزارەت و دەستەكان دەكرێت و یەكەم وەزارەتیك كە موچە وەردەگرێت وەزارەتی پەروەردەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە بەشێك لە خوێندنگەكانی سنوری سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی موچەوە تا ئێستا مامۆستایان بایكۆتیان ڕاگەیاندووە.



PM:12:24:06/03/2018