رۆژی دابەشكردنی موچەی پەروەردەو تەندروستی ئاشكرا كرا

بڕیارە رۆژی یەک شەممە و دوو شەممە مووچەی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دابەش بکرێن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، د.ڤیان حسێن بەڕێوەبەری گشتی پلاندان لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و ئەندامی لیژنەی وردبینی رایگەیاند " لەلایەن بەغداوە ئەندامانی لیژنەی وردبینی ئاگاداركراونەتەوە، كە فەرمانی خەرجكردنی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دەرچووەو یەكشەممەو دووشەممە دابەشدەكرێت".

بەڕێوەبەری گشتی پلاندان لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم "ئێمە نووسراوەكەمان بەدەستنەگەیشتووە، بەڵام لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەوە پێمانڕاگەیەندراوە كە لەهەرێمی كوردستانن".

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدی لیژنەی وردبینی موچە هەموو کارەکانیان تەواو بکەن و بینێرنەوە بۆ بەغدا.



AM:10:55:15/03/2018