کفری ودەربەندیخان یەکسان بوون ھەردوویانەش نەیانتوانی لەم ھه‌فتەیەشدا خۆیان لەپێشمەرگەی سلێمانی نزیک بکەنەوە



ئەمرۆ لەھەفتەیەکی نویی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان یانەی کفری لەنیویاریگاو ھاندەرانیدا میواندای یانەی دەربەندیخان کرد بۆ بینینی یاریەکەش ھاندەرێکی زۆری ھەردوویانە لەیاریگا دەبینران
گێمی یەکەمی یارییەکە بەزۆری تۆپ لەناوەراستی یاریگا دەبینراو ھەردوویانە کەمترین ھێرشیان ھەبوو ھەربۆیە ئەنجامی سپی و بئ گول بووە ناونیشانی ئەوگێمە
لەگێمی دووەمدا ھەردوویانە بەپلانێکی جیاوازتر ھاتنە نیو یاریگا لەھێرشێکی خێری یانەی کفریشدا ئەحمد حسن یاریزانی ئەویانەیە توانی لەخولەکی ٥٢ کفری بکاتە خاوەن گۆلێک لەدوای تۆمارکردنی ئەوگۆلەش یانەی دەربەندیخان ریزەکانی خۆیان رێخستەوە فشاری زۆریان خستەسەر یانەی کفری لەئەنجامی ھێرشەکانیشیان توانیان لەخولەکی ٦٧ یاریەکەدا لەرێگەی یاریزان شون کمالەوە گۆلی یەکسان بوون تۆمار بکەن ھەرچەندە تاوەکو تەواو بوونی یاریەکە ھەردوولا ھەلی گۆل تۆماکردنی گۆلیان لەدەستدا بەلام ئەنجامی یاری وەک خۆی مایەوە ھەردوولا بەگۆلێک یەکسان بوون.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان



PM:07:37:27/03/2018