ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان وەڵامی پارێزگاری هەولێر دەداتەوە

ئەندامێكی خانەی راپەڕینی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، زۆرجار زۆر لایەن هەوڵدەدات مانگرتن و خۆپیشاندانەكان توندو تیژی تێبكەوێت، بەڵام ئەوە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نیە بڵێن ئەوە "گۆڕانە یا كۆمەڵی ئیسلامیە".

محەمەد تۆفیق ڕەحیم بە "دەنگی ئەمەریكا'ی راگەیاند، "رەنگە لەسەدا 20 یان لەسەدا 30ی خۆپیشاندەران سەر به گۆڕان یان كۆمەڵ بن و داوای موچە دەكەن، ئەوانی تر سەر بە هەموو حیزبەكانی ترن بەحیزبەكانی دەسەڵاتیشەوە، چونكە هەموویان دەچەوسێنرێنەوە بەهۆی پێنەدانی موچەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕەنگە لەملاو هەبێت بیەوێت خۆپیشاندان و مانگرتنەكە كێشە و ئاژاوەی تێبكەوێ، لەسەرتاسەری كوردستانیشدا مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی لیژنەیان دروستكردووە، هەر مامۆستایەك یا كارمەندێك كێشەی هەبێت ئەندامە تێیدا و سەر بەهەموو لایەنەكانیشن تەنانەت ئەندامی سەر بەلایەنەكانی دەسەڵاتیشی تێدایە چونكە ئەوان داوای موچە دەكەن كەمافی ڕەوای خۆیانە".

محەمەد تۆفیق ڕەحیم وتیشی، "توند و تیژی لە خۆپیشاندانەكان نەكەوتووەتەوە ئەوەتا لە سلێمانی و شوێنەكانی تر دەكرێت بێ توندو و تیژی".

رونیشیكردەوە، "زۆرجار زۆر لایەن هەوڵدەدات كە مانگرتن و خۆپیشاندانەكان توند و تیژی تێبكەوێت، بەڵام ئەوە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نیە بڵێن ئەوە گۆڕانە یا كۆمەڵی ئیسلامیە ئەوە تۆمەتێكی هەمیشە ئامادەكراوە".



AM:09:19:29/03/2018