زیدان لە پرێس کۆنفرانسەکە باسی یاریەکەی یۆڤانتۆس دەکات


کەمێک لەمەوپێش زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید مەدرید، باسی لە یاری رۆژی سێشەممەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید و رایگەیاند ئێمە بۆ بردنەوە سەردانی ئیتالیا دەکەین.

زیدان وتی، ئەم یارییە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی رابردوو نیە لە کاردیف ، ئەوەی رویدا پێش ١٠ مانگبوو، ئیستا یاریەکی ترەو ئەمە جیاوازترە، چوونکە ئێمە دوو یاری چوون و هاتن دەکەین .

لەسەر یاریزانەکان زیدان وتی"هەموو یاریزانەکانم گرنگن بۆ من من تەواو بڕوام پێیان هەیە، هەندێک کەم یاری دەکات هەندێک زیاتر، بەڵام من ٢٥ یاریزانم لە بەردەستەو دەبێت ١١ یاریزان یاری پێ بکەم.

لە کۆتایدا وتی ، من بۆ یەکسانبوون نەهاتووم بۆ ئیتاڵیا ئێمە بۆ بردنەوە یاری دەکەین، هەرچەندە یەکسانبوونیش ئەنجامێکی خراپ نییە.



PM:08:32:02/04/2018