به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى هێنانه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى حاجییانه‌وه له وڵاتى سعوودیه ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ى كۆمپانیاكان ده‌كات و دوایان لێده‌كات له‌سبه‌ینێوه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى فۆرمى داواكارى.
له ئاگادارییه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، هاتووه "ئاگادارى گشت ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ینه‌وه كه شاره‌زایی ته‌واویان له هێنانه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى حاجییان هه‌یه له وڵاتى سعودیه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى وشكانى و بهگرنتى و دڵنیابوون، با سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیمان بكه‌ن له ڕۆژى سێ شه‌ممه 17/4/2018 بۆماوه‌ى 3 ڕۆژ تا كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆى ڕۆژى پێنج شه‌ممه 19/4/2018 بۆ وه‌رگرتنى فۆرمى داواكارى
به‌پێى ئاگادارییه‌كه مه‌رجه كۆمپانیاكه پاكانه‌ى ساڵانه‌ى لهباجى ده‌رامه‌ت هه‌بێت