بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگاداری كاندیدەكانی هەڵبژاردن دەكات پۆستەر بە پڕۆژەكانی ئاودا هەڵنەواسن.

لە ئاگاداریەكدا كە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگاداریەك ئاراستەی سەرجەم لیست و كاندیدەكانی هەڵبژاردن دەكات و ڕایگەیاندووە "ڕێگە نادرێت بە هەڵسواسینی پۆستەر بە دیواری سەرجەم پڕۆژەكانی ئاو و بنكە و ویستگەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمانن".

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە "بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی فەرمانگەیەكی حكومیە و بە پێ یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژارنەكان بانگەشە لە فەرمانگە حكومیەكاندا ڕێپێدراو نیە بەپێچەوانەوە ناچاردەبین بە لێكردنەوەیان".



AM:09:13:18/04/2018