واشنتن پۆست: قەتەر 150 ملیۆن دۆلار دەداتە بەرپرسێکی کورد بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی، چەند بەڵگەنامەیەکی تایبەت بە دۆسێی ئازادکردنی بارمتە رفێندراوەکانی قەتەری لەبەرامبەر بڕی 150 ملیۆن دۆلار بڵاوکردەوە، کە پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە عێراق رفێندرابوون.

بەپێی راپۆرتێک رۆژنامەکە بڵاویکردەوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو، بۆ رزگارکردنی ئەو بارمتانەی کە لە ساڵی 2015ەوە لەلایەن گرووپە چەکدارییەکان لە عێراق رفێندرابوون، قەتەر 150 ملیۆن دۆلاری داوەتە هەریەک لە قاسم سولەیمانی، بەرپرسێکی ئیداری لە شاری سلێمانی و بەرپرسێکی میلیشیا شیعەکانی عێراق. ئاڵوگۆڕی پارەکەش لە شاری سلێمانی ئەنجامدراوە.

رۆژنامەکە چەن بەڵگەنامەیەکی بڵاویکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەداوە، لەلایەن حکومەتی قەتەرەوە و بەمەبەستی ئازادکردنی بارمتەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق کە لە 2015دا لەلایەن گرووپە چەکدارییەکان رفێندرابوون، بڕی150 ملیۆن دۆلار دراوەتە هەریەک لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و بەرپرسێکی میلیشیا شیعەکان بەناوی ئەبو حوسێن و بەرپرسێکی ئیداری لە شاری سلێمانی بە بێ ئەوەی ناوەکەی بڵاوبکاتەوە.

هەروەها رۆژنامەکە ئەوەشی نوسیوە، کە  پارەکەی حکومەتی قەتەر لە شاری سلێمانی دەستاودەستی پێکراوە، بۆ ئەوەش بەڵگەی گرتەیەکی دەنگی زەید بن سەعید خەیارین، باڵیۆزی قەتەر لە عێراقی دەست کەوتووە کە بە بەرپرسانی سەرووی خۆی دەڵێت، "لەگەڵ گرووپە چەکدارییەکان بە 275 ملیۆن دۆلار گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبەرامبە ئازادکردنی بارمتەکان و دەستاودەستکردنی بڕە پارەکەش، لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت."

لە گرتەکەدا هاتووە،  50 ملیۆن دۆلار بەتەنیا دراوەتە قاسم سولەیمانی،  50 ملیۆن دۆلاریش دراوەتە بەرپرسێکی شاری سلێمانی کە ئاسانکاریی کردووە بۆ ئانجامدانی  دەستاودەستکردنی پارەکە کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر لەلایەن هەریەک لە وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەمریکا و هاوپەیمانان لە چەندین کۆبوونەوەو کۆنفرانس قەتەریان بە پشتگیری دارایی سەرەکی گرووپە چەکدارییەکان تۆمەتبار کردووەو یابڵوقەی دیبلۆماسییان خستە سەر ئەو وڵاتە.

لە ساڵی ٢٠١٥ چەند ئەندامێکی خانەوادەی شاهانەی قەتەر لە باشووری عێراق بەمەبەستی گەشتکردن هاتنە وڵاتەکە و بە ناشارەزایی پێ دەنێنە ناوچەیەک کە پڕ بووە لە چەکداری تایفی، لە ئەنجامدا ئەو چەکدارانە بۆماوەی دوو ساڵ قەتەرییەکانیان دەڕفێنن و شوێن بزریان دەکەن.

پاش ماوەیەک حکومەتی قەتەر بۆی ئاشکرابوو کە خانەوادەکەی لەلایەن کەتیبەی ئیمام عەلی سەر بە کەتیبەی حیزبوڵای سەر بە حەشدی شەعبییە رفێندراوەن، پاش ئەوەی  28 سەرمایداری دیکەی عەرەب کە 25یان قەتەری بوون، دەچنە پارێزگای موسەننا بەمەبەستی ئەنجامدانی راوکردن، بەڵام لەناکاودا گرووپێکی چەکداری هەڵدەکوتنەسەر کەمپەکەیان و سەرجەمیان بەدیل دەگرن.



PM:03:33:29/04/2018