رۆژنامەی حەیات بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکات

رۆژنامەی حەیاتی چاپی لەندەنی لەسەر بنەمای کۆمەڵێکی لێدوان و دراو پێشبینی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی عێراق ئاشکرا دەکات.

ئەو رۆژنامەیە پێشبینی دەکات کە پۆستی سەرۆکی حکومەت ئەگەر لای حیزبی دەعوە بمێنێتەوە بە هەرد لیستی مالکی و عەبادیەوە، ئەوا پێشبینی دەکرێت کە حەیدەر عەبادی بۆ خولێکی تر کاندید بکرێتەوە بۆ سەرۆک وەزیران، هەروەها مالکیش بەربژێرێکی ترە، بەلآم ئەگەر ئەو دوو کەسایەتیە رێکنەکەوتن، ئەوا بەبژێری تری حیزبی دەعوە محمەد شیاع وەزیری پیشەسازی ئێستا لای عەبادیەوە، بەرامبەر ئەویش لای مالکیەوە تارق نەجم پێشنیار دەکرێت.

هەرچی موقتەدا سەدرە سەرۆکی قەوارەی سائیرون کە تەوژمی سەدرو حیزبی شیوعی و مەدەنی چەند هێزێکی تر دەگرێتەوە، ناوی عەلی وادی پارێزگاری میسان پێشنیار دەکات.

قەوارەی حیکمەش عەبدلحسین عەبتان وەزیری لاوان باسی لێوە دەکرێت.

تا ئێستا کێ بەرکێیە لەنێوان سونەو کورد لەسەر پۆستی سەرۆکی کۆمار، ئەو پۆستەی کە دەبێت بە دوو لەسەر سێ دەنگەکان پەرلەمان دانرێت، پێچەوانەی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان کە پێویستی بە ( ٥٠+١)ە لەلای سونەوە ناوی سەرمایەدار خەمیس خەنجەر دێت، لەلایەن کوردیشەوە ناوی فواد مەعوسم و بەرهەم ساڵح و رۆژ شاوەیس دێت.( وەک رۆژنامەی حەیات دەڵێت ).

سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئەگەر لەلای سونە بمێنێتەوە باس لە ناوی سەلیم جەبوری دەکرێت، بۆ خوولێکی تر.



AM:08:21:11/05/2018