بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: ماوەیەک ئەم گەڕەکانە بێ ئاو دەبن
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی بڕانی كاره‌باوه دابه‌شكردنی ئاوی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی دواده‌كه‌وێت.
ئامانج جه‌لال، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له فەیسبووک نوسیویەتی، به‌هۆی بڕانی كاره‌باوه ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كانی (قڕگه، كازیوه، شوقه‌كانی گۆیژه، مامۆستایان، سلێمانی تازه و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌روی سلێمانی) دواده‌كه‌وێت.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، "هه‌تا كێشه‌ی كاره‌با چارەسەر نەکرێت، كێشه‌ی ئاویش چاره‌سه‌ر نابێت".
PM:01:19:29/05/2018