بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەکانی بازار و خراپی بژێوی هاوڵاتیان خۆپیشاندانێکی جەماوەرى لە بازارەکانی تارانی پایەتەختی ئێران دەستتیپێکردەوە.
خۆپیشاندانەکە کە ئەمڕۆ بەیانی لە تارانی پایتەختەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، لەوباریەوە محسن هەمدانی بەرێوەبەری ئاسایش و ئەمنی پارێزگای تاران ڕاگەیاندووە ، تا ئێستا خۆپیشاندەران لە بازاڕەکاندا ناڕەزایی دەردەبڕن و نەتوانراوە بڵاوەیان پێ بکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی بی بی سی بەریتانی ، گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا دروستبووە بۆ ئەو بەمەبەستەش هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسک رێژیان بەکارهێناوە و تا ئێستاش چەندین کەس بەوهۆیەوە برینداربوون.
هەر ئەمڕۆ بێجگە لە تارانی پایتەخت لە شارەکانی مەشهەد و و بەندەرعەباس و قشم و کەرەج و شهریار بە بۆنەی گرانی نرخی شتومەکەوە خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
هاوکات دوێنێش خۆیشاندان ئەنجامدرا، مۆڵەکانی بازاری عەلایەدین و چارسو کە بازارێکی سەرەکی هاوڵاتیانە، لە شەقامی حافز لە تارانی پایتەخت بە بۆنەی نزمبوونەوەی نرخی دۆلاروە داخران.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ و دوێنێ نرخی تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر دۆلار نزمبوونەوەی نوێی تۆمارکرد و ئەوەش پاڵی بە پەرلەمانەوە نا کۆبوونەوەیەکی داخراو لەسەر ڕەوشەکە ئەنجامبدات.