بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ئاشکرایکرد، کە کەسێک بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ، لە نزیک چەمچەماڵ گیانی لەدەست داوە.
ئەمڕۆ شەممە 30/6/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی سلێمانی - کەرکووک و لە نزیک چەمچەماڵ، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (ئۆپڵ و کیا سیراتۆ) پێکیاندا دا و لە ئەنجامدا شۆفێریکیان گیانی لەدەست دا".
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە شۆفێرەکەی دیکە بە سەختی بریندار بووە، بەو ھۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.