به‌شه‌خۆراكی دوو مانگی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان دابه‌شده‌كرێت
و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانیش جۆری ماده‌كان ئاشكراده‌كات.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانی بە
تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە، "به‌شه‌خۆراكی مانگه‌كانی (4و 5) گه‌یشتۆته
سلێمانی و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا".
وتوشیەتی:"جۆری ماده‌كان له‌ئێستادا ته‌نها شه‌كرو زه‌یته‌و
به‌منزیكانه دابه‌شی ده‌كه‌ین".
ڕاشیگەیاندووە "دابه‌شكردنی ئه‌و به‌شه‌خۆراكانه‌ش په‌یوه‌سته
به‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت و له‌پكشنین ده‌ربچن، هه‌ركاتێكیش ئه‌وكاره كرا، به‌دڵنیاییه‌وه
ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی".