بڕینی سێ رۆژ کارەبای هەرێم دواکەوت بۆ مانگی ئەیلول

وەزارەتی کارەبا هەرێمی سێ رۆژ پێنەدانی کارەبای بەشارەکانی هەرێم دواخست بۆ مانگی ئەیلول.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی كارەبای گشتی سلێمانی بە سپی راگەیاند" كۆمپانیای دانا غاز داوای لە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم كرد لە پێناو زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرسێ وێستگەی سەرەكی شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی، پێویستیان بە ئەوە هەیە كارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ نەدرێت بە هاوڵاتیان بڕیاریش بوو لە كۆتای ئەم هەفتەیەدا دەست بەجێبەجێكردنی بڕیارەكە بكرێت".
 
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی كارەبای گشتی سلێمانی وتیشی " بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما بڕیارەكە دواخرا بۆ كۆتای مانگی نۆ و لە كۆتای ئەو مانگەدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان نادرێت".
 
سیروان محەمەد لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" ئەو چاكسازییە و نۆژەنكردنەوەی كۆمپانیا دانا غاز كە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت لە پێناو باشتركردن و زیادكردنی بەرهەمی غاز و بڕی كارەبای نیشتمانییە."

دوێنێ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند کە لە رۆژی ٢٧ ی تەموزەوە کارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبڕدرێت تا بڕی زیاتر دابینبکرێت، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی ناوبراو لەبەر گەرمی کەشوهەوا جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی دواخست.
 



PM:12:53:24/07/2018