پێشەکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە تا کۆتایی ئەم مانگە
پێشەکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بە کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، درێژکرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەست سپی کەوتووە پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی قەوارەو حیزبە سیاسییەکان درێژکرایەوە تا ٣٠ ی تەموز.
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەوە دوا وادە دەبێت بۆ رادەستکردنی ناوی کاندیدی لیستە جیاکان بە کۆمسیۆن.
پێشتر کۆمسیۆن بڕیاری دابوو کە ٢٥ ی تەموز کۆتایی ئەو وادەیە بێت کە ناوی کاندیدەکان پێشکەش دەکرێن، بەلآم ئەمڕۆ ماوەکەی درێژکرایەوە.
PM:04:08:24/07/2018