کۆمسیۆن کۆتا وادە بۆ پێشەکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات

پێشەکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بە کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ سێ رۆژی دیکە درێژکرایەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست "سپی" کەوتووە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرءم پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی قەوارەو حیزبە سیاسییەکانی تاوەکو رۆژی یەکشەممە  ٢٩ی تەمووز درێژکردووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی "سپی" رۆژی یەکشەممە دوا وادە دەبێت بۆ رادەستکردنی ناوی کاندیدی لیستە جیاکان بە کۆمسیۆن، کە ئەمەش وەک دەرفەتێکە بۆ لایەنەکان تاوەو ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشبکەن

پێشتر کۆمسیۆن بڕیاری دابوو، کە ٢٥ ی تەموز کۆتایی ئەو وادەیە بێت کە ناوی کاندیدەکان پێشکەش دەکرێن.

هەروەها دوێنێ سێشەممەش "سپی" یەکەم دەزگای راگەیاندن بوو، کە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی کاندیدی لایەنەسیاسییەکانی لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکردەوە بۆ کۆتایی ئەم مانگە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆمسیۆن گۆڕانکاری لە ماوەکەدا کردوەو خستییە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو.




AM:10:09:25/07/2018