هەڵبژاردەی عێراق نزیکە لە راهێنەرە بە ناوبانگەکە



هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ راهێنەری بە ناوبانگی سویدی، سیڤن گۆران ئیریکسۆن.
تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە، بەرپرسانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و ئەو راهێنەرە لە شاری ئەستەمبوڵی تورکیا کۆبونەتەوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستی ئەو راهێنەرە.
هەڵبژاردەی عێراق لە ئێستادا دەیەوێت راهێنەرێکی ناسراو  وبەناوبانگ بۆ هەڵبژاردەکە دیاری بکات بۆ ئەوەی سەرکردایەتی شێرەکانی رافیدەین بکات لە جامی نەتەوەکانی ئاسایی ٢٠١٩ کە یارییەکانی لە وڵاتیا ئیماڕات ئەنجام دەدرێت.
ئیریکسۆن تەمەنی ٧٠ ساڵەو راهێنەری یانەکانی لازیۆ و سەمپدرۆیاو مانچستەرسیتی بووەو راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی ئینگلتەراو مەکسیکیش بووە.




PM:02:53:26/07/2018