بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی
عیراق ڕایگەیاند له‌مه‌ودوا لە هەرێمی کوردستان كێشه‌ی مووچه
نامێنێت.
د. فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی
دارایی حكومه‌تی عیراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتووە"فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی
كوردستان با دڵنیا بن ئیدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ به‌رده‌وام و له
واده‌ی خۆیدا مووچه دابه‌ش بكات".
ڕاشیگەیاندووە "له‌به‌ر دوو هۆكار
حكومه‌ت ده‌توانێت له واده‌ی خۆیدا مووچه دابه‌ش بكات ، ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌ی
كه به‌غدا به‌رده‌وام 317ملیار دینار ره‌وانه ده‌كات و هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه
كه نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمیش
زیادی كردووه و داهاتی ناوخۆیشی هه‌یه، بۆیه ئیدی كێشه‌ی مووچه نامێنێت".
فازڵ نه‌بی ڕوونیشی کردووەتەوە:
"پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم دوو هه‌نگاو بنێت، هاوكاریی وه‌به‌رهێنه‌رانی
ناوخۆ بكات و هانی وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهانییش بدات بێنه هه‌رێم كاری وه‌به‌رهێنان
بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له رێگه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێكه‌وه ده‌كرێت، وه‌كو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
به‌ئه‌لیكترۆنی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان بتوانن به ئاسانی مۆڵه‌ت وه‌رگرن".
دەشڵێت"به
هۆی رێكاری زۆره‌وه كاتی زۆری ده‌وێت تاوه‌كو مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
به‌ئه‌لیكترۆنی بكرێت، ئه‌وكات كۆمپانیاكان به ئاسانی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن، جگه له‌وه‌ش
زه‌وییان پێ بدات و پڕۆژه‌یان بۆ پێشنیاز بكات".
ئەو
بەرپرسە کوردەی پێشووی عێراق ڕایگەیاند "له هه‌موو دنیادا حكوومه‌ت گه‌ر
تووشی قه‌یران بێت، ناتوانێ خۆی به ته‌نیا چاره‌ی بكات و پێویسته له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه
ئه‌و كاره بكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به ئاسانكاری و هاوكاریكردنی وه‌به‌رهێنه‌ران
هه‌یه، بێگومان ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و كاره بكات، وه‌به‌رهێنه‌ران
خۆیان ڕوو له هه‌رێم ده‌كه‌ن، چونكه هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئه‌منییه‌وه
كێشه‌ی نییه كه ئه‌مه گرنگه، بۆیه پێویسته له رێگه‌ی دیكه‌شه‌وه
ئاسانكارییان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ناوخۆی و بیانییه‌كان سه‌رمایه‌ی
خۆیان له هه‌رێم بخه‌نه گه‌ڕ".