سەنار سەباح، خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی نێت تی ڤی کە هاوسەرەکەشی بە
هەمانشێوە پێشکەشکارە وێنەی کاتی ماچکردنی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.
سەنار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی
"هاوسەرە
خۆشەویستەکەم ژیان چەند خۆشە لەگەڵ تۆ ، چەند دڵخۆشم کە لەلامی ، وامدەزانی کات
هەستی من بەرامبەر بەتۆ دەگۆڕێ بەڵام ئەوەتا سێ ساڵ تێپەڕی و ئێستا لە جاران زیاتر
خۆشمدەوێی".
هەروەها نوسیویەتی "تۆ ئەو ڕۆحەی کە
دەمەوێ بۆ هەمیشە لەگەڵی بم باوکی کوڕەکەم ، دڵخۆشم کە ئەمساڵ نیواری کوڕمان لە
ژیانمانە نزا دەکەم ساڵانی داهاتومان لەو ساڵانەی تێمانپەڕاند خۆشتر و ئارامتر بن".