سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ مامۆستایانی كۆلێژ‌و فاكه‌ڵتیه‌كانی زانكۆی سلێمانی خه‌رجدەكرێت، کە لە پشوی هاویندا دەوامیان کردووە.
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، "بڕێک پارە وەک هاندان بۆ مامۆستایانی کۆلێژەکان تەرخانکراوە، کە وەک سه‌رۆك به‌ش و یاریده‌ده‌ری ڕاگرو بڕیارده‌ری به‌شه‌كانیان له‌پشوی هاویندا له‌ئه‌ركدابون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، " ده‌رماڵه‌کە بۆ هه‌ردوو مانگی ته‌مووز و ئاب-ە و له‌سه‌ر بنه‌مای كاتژمێره‌كانی مانه‌وه‌و بڕوانامه‌ی مامۆستاكه لەدوای كۆتاییهاتنی مانگی ئاب بەسەریاندا دابەشدەکرێت".
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئەوەشی وتووە، "لەسەرداهاتی ناوخۆی زانکۆ ئەو بڕە پارەیە دابین کراوەو، کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به‌خه‌رجكردنی".