هاتووچۆی هەولێر ئاماری روداوەکانی لە رۆژانی جەژن راگەیاند

 

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە سنوری پاریزگاکە 8 رووداوی هاتوچۆ روویانداوەو  18 كەس بریندار بوون.

فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند،" لەشاری هەولێرو دەوروبەری 8 رووداوی هاتووچۆ رویانداوە، كە سەرجەمیان روداوی پێكدادان بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی ئەو روداوانەدا هیچ حاڵەتیكی گیان لەدەستدان تۆمار نەكراوە، بەڵام   18 هاوڵاتی بریندار بوون.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر باسی لەوەشكرد، کە زۆرترین روداوەکانی هاتوچۆ لە چوارەم رۆژی جەژن رویداوە، بەجۆرێک دوانیان بەهۆی پابەند نەبوونی پاسە گەشتیارییەكان بووە بەڕێنماییەكانی هاتووچۆ، كە بەتەنها لەو دوو رووداوەدا شەش كەس بریندار بوون.

 



PM:01:44:25/08/2018