ده‌وامی رۆژانی پێنج شه‌ممه‌ له‌ دادگاکانی سلێمانی ده‌ستیپێکرده‌وه‌

دەوامی رۆژانی پێنجشەممان دوای سێ ساڵ لە راگرتنی لەمڕۆوە لە دادگاکانی سنوری سلێمانی دەستیپێکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دادگای سلێمانیکە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، "سەرجەم هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادارئەکەینەوە، دوای ئەوەی نزیکەی سێ ساڵە لە دادگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی رۆژانی پێنجشەممە دەوام نەدەکرا، لە ئەمڕۆوە رێکەوتی 6/9/2018 لە سەرجەم دادگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامی فەرمی دەستی پێکردەوە".

دادگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارەکە لەلایەن دادوەر جاسم جەزا سەرۆکی نوێی دادگاوە دراوە، دوای دەستبەکاربوونی، بۆیە لەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن بۆ راییکردنی کار و مامەڵەکانیان لە رۆژانی پێنج شەممانیشدا سەردانی دادگاکان بکەن".


AM:09:40:06/09/2018