گۆڕانكاری لەخشتەی‌ دابەشكردنی موچەدا كرا

سەرەڕای ئەوەی‌ بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی‌ مانگی‌ حوزەیرانی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا لەگەڵ وەزارەتی‌ كاروباری‌ شەهیدان و ئەنفالكراواندا دابەشبكرێت، بەڵام گۆڕانكاری لەخشتەی‌ موچەدا كرا.

بەگوێرەی‌ ئەو ئاگاداریەی كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ گەنجینەكان نێردرابوون بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی‌ مانگی‌ حوزەیرانی‌ وەزارەتەكانی‌ خوێندنی‌ باڵای هەرێم و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشبكرێت.

بەڵام بە گوێرەی زانیاریەكان شەوی ڕابردوو لەلایەن بانكی‌ ناوەندی هەرێمەوە بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی 9ی 2018 تەنها موچەی‌ وەزارەتی‌ كاروباری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت و موچەی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ دەخرێتە سبەینێ پێنجشەممە 13ی‌ 9ی‌ 2018 و ئەمڕۆ موچە وەرناگرن.

هەفتەی ڕابردوو دابەشكردنی موچەی مانگی شەش (حوزەیرا) دەستیپێكردوو تا ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و پەروەردە و تەندروستی و دارایی موچەیان وەرگرتووە.

ئەوە دووەمین مانگە وەزارەتی دارایی بەبێ هیچ ڕاگەیاندراوێكی فەرمی، مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات، بەڵام تاوەكوو ئێستا فەرمانبەران بە تەواوەتی ئەو ڕۆژە نازانن كە تێیدا مووچەی مانگانەیان وەردەگرن.



PM:12:18:12/09/2018