به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكه‌وه ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه‌و كه‌سێكیش به‌سه‌ختی برینداربوو، پۆلیسی گه‌رمیانیش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه تێیدا ڕائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قه‌دوری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گوندی به‌رلوتی سه‌ر به‌قه‌زای كه‌لار له‌كاتی خاڵیكردنه‌وه‌ی به‌نزین، گڕ له‌تانكه‌رێك به‌ربوو".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به‌هۆی زوو ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه، سێ تانكه‌ری دیكه‌و دوو سایلۆو كابینه‌یه‌ك سوتان و یه‌كێك له‌شۆفێره‌كان به‌شێك له‌جه‌سته‌ی سوتا، دوای گه‌یاندن و چاره‌سه‌ری پێویست له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار، به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌ئێستادا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه‌و له‌سه‌ر چۆنێتی دروستبونی ئه‌و ئاگره‌ش لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردوه.