ئاسایش لە بارەی گروپێکی تیرۆرستییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی گەورە تیرۆریستێكی داعش و كوژرانی ژمارەیەكی دیكەی راگەیاند.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای زیاد بوونی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش ، لە ناوچەی پەڵكانەو زنجیرەچیاكانی حەمرین و خانەقین ، دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەردەوام چاودێری بارودۆخی سنورەكەی دەكردو چەندین پیلانی تیرۆرستان بۆ تێكدانی هەرێم شكستپێهێنرا، ئەندامانی شانەنەنستوەكانشیان دەستگیركران ."

لەڕاگەینراوەكەدا هاتووە: ((چەند كردەوەیەكی تیرۆرستیش لەشاری خانەقین ئەنجامدران و بەرچاو روون بوین لەپیلانی داعش بۆ تێكدانی ئارامی خانەقین، ئەوەبوو ئاسایشی سلێمانی بەشی ئۆپراسیۆن هەوڵەكانیان چڕتر كردەوەو زانیاریان دەستكەوت لەبارەی تیرۆریست (نەبیل ئیبراهیم عەبد) ناسراو بە (ئەبو ئەحمەد) ئەمیری لۆجستی تیرۆرستانی داعش لەسنوری خانەقین، دوای كۆكردنەوەی زانیاریش توانرا لەمانگی رابردوو لە ئۆپراسۆنێكی هاوبەشی ئاسایشی سلێمانی و دەزگا ئەمنیەكانی عیراق ئەو گەورە تیرۆریستە لەشاری بەغدا دەستگیر بكرێت)).

دەقی راگەیەنراوەكە

دوای زیاد بوونی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش ، لە ناوچەی پەڵكانەو زنجیرەچیاكانی حەمرین و خانەقین ، دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەردەوام چاودێری بارودۆخی سنورەكەی دەكردو چەندین پیلانی تیرۆرستان بۆ تێكدانی هەرێم شكستپێهێنرا، ئەندامانی شانەنەنستوەكانشیان دەستگیركران .

ئەمە لە كاتێكدا چەند كردەوەیەكی تیرۆرستیش لە شاری خانەقین ئەنجام دران و بەرچاوڕون بوین لە پیلانی داعش بۆ تێكدانی ئارامی خانەقین

ئەوەبوو ئاسایشی سلێمانی بەشی ئۆپراسیۆن ، هەوڵەكانیان چڕتركردەوە و زانیاریان دەستكەوت ، لەبارەی تیرۆرست ( نەبیل ئیبراهیم عەبد ) ناسراو بە

(ئەبوئەحمەد) ئەمیری لۆجستی تیرۆرستانی داعش لە سنوری خانەقین و خرایە ژێر چاودێری بەردەوامەوە ، زانیاری لەسەری كۆكرایەوە و ناسنامەی تیرۆرستانیش ئاشكراكران ، تا دواتر توانرا لە مانگی 8 ئەمساڵ لە ئۆپراسۆنێكی هاوبەشدا ئاسایشی سلێمانی و دەزگا ئەمنیەكانی عێراق ئەم گەورە تیرۆرستەیان لە شاری بەغدا دەستگیربكەن.

دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا ، ئاسایشی سلێمانی ، ئاسایشی گەرمیان ، زانیاری زیاتری دەستكەوت لەسەر پیلانی تیرۆرستانی داعش بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی لە خانەقین و شارێكی هەرێمی كوردستان ، ئەوەبوو لە خانەقین ، چەند كردەوەیەكی تیرۆرستیان ئەنجامدا ، وەك دانانی عەبوە لە رێی گوندی ( یوسف بەگ و مەردان ) و لە شاری خانەقینیش، ئۆتۆبێلێكی ئەفسەری پۆلیسی خانەقین دەتەقێنەوە لە رۆژی 6/9 ئەم مانگەش چوار هاوڵاتی كورد كە سێ كەسیان پێشمەرگە بوون دەفڕێن و بە دڕندەترین شێوە شەهیدیان دەكەن .

پاشان سەرۆكی دەزگای ئاسیاشی هەرێم ، بڕیاریدا ، هەوڵەكان چڕتر بكرێنەوە ، ئاسایشی سلێمانی ، بە هاوكاری ئاسایشی گەرمیان و دژەتیرۆری عێراق و پۆلیسی خانەقین ، مەیدانیەن لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و توانرا حەشارگەی تیرۆرستانی داعش ئاشكرا بكەن ، شەوی 23 لەسەر 24 ئەم مانگە ، ئۆپراسیۆنی كیوماڵكردنی خۆرئاوای شاری خانەقین دەستیپێكرد ، ناوچەكە كۆنتڕۆڵكراو دوای جوڵەی تیرۆرستانی داعشیش بەرەو شاری خانەقین ، بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی و هەڵگرتنەوەی شوێنیان لە نێوان گوندی ( دەروێش و یوسف بەگ ) ، لە لایەن فڕۆكەجەنگیەكانی هاوپەیمانانەوە ، بۆردومانكران و ئەو گروپەی داعش كە پێكهاتبوون، لە شەش تیرۆرست ، سەرجەمیان كوژران ، كە یەكێكیان پلەی ئەمیربووە و سەرپەشتیاری تیرۆرستانی داعش بوو لە ناوچەكە و یەكێكیشە لە تیرۆرستە مەترسیدارەكان و بەشداری و سەرپەرشتی چەندین كردەوەی تیرۆرستی كردووە،دەست بەسەر دەیان مۆبایلی ئامادەكراو بۆ تەقینە دەگیرێت .

ئاسایشی سلێمانی ، دژەتیرۆری عێراق ، پزیشكی دادوەریی ، سەرقاڵی پشكنین بۆ دڵنیابوون ، لە ناسنامەی كوژراوەكان ، كە زانیاری لە بارەیانەوە لەبەردەستە .

ئەوەی بۆ هەمولایەك گرنگە و ئامانجی ئێمەشە ئارامی و ئۆقرەیی زیاترە لە هەرێمی كوردستان ، بەردەوام دەبین لە پێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و وەك هەمیشە هێزەكانمان لە ئەركدا دەبن، تا هەرێمەكەمان پارێزراوبێت و نەهێڵین مەرامەكانی تیرۆرستان ، بەدیبێت و ژیان لە كۆمەڵانی خەڵك تێك بچێت

خەمی دەزگای ئاسایش ، شەونخونیمان ، خەمی ئارامی زیاترە و قوربانی زیاتریش بۆ ئارامی هەرێمەكەمان دەدەین .

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان



PM:05:36:26/09/2018