بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی لە سلێمانی دەنگیدا

شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە شاری سلێمانی بەشداری دەنگدانی کرد.

کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی لە شاری سلێمانی دەنگیدا و ڕایگەیاند دەنگی لە سلێمانی هاتووەتەوە بۆیە لە سلێمانی دەنگیداوە.

شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ پاسپۆرتی پێبوو بۆ دەنگدان و لەگەڵ هاوسەرەکەی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی کرد.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕاشیگەیاند کە بەڵگەنامەیەک بە ناو و ئیمزای ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە کە باس لەوە دەکات کە تەزویر بۆ یەکێتی بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوە بە تەواوی دوورە لە ڕاستییەوە.



AM:08:42:30/09/2018