به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاگاداری لایه‌ن و قه‌واره سیاسیه‌كان ده‌كات، له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا هه‌موو ئه‌و پۆسته‌ر و دروشم و لۆگۆیانه لێكه‌نه‌وه.
زه‌رده‌شت ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی راگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی حزب و قه‌واره سیاسیه‌كان دوای هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی مانگێكیان له‌به‌رده‌مدایه بۆ لێكردنه‌وه‌ی دروشم و وێنه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان.
وتەبێژی شارەوانی وتیشی ئه‌و مانگه‌ی كه لایه‌نه‌كان ده‌ستنیشان كراوه له 1-10-2018 ه‌وه ده‌ستیپێكردووه و 30 ی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت.
زه‌رده‌شت ره‌فیق بە ماڵپەڕی یەکێتی وتووە: هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نه‌بێت ئه‌وا شاره‌وانی لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت بۆ لێكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كان و دواتر بڕی تێچوونی ئه‌و كاره ده‌خه‌مڵێنرێت و له رێگه‌ی كۆمسیۆنه‌وه له قه‌واره سیاسیه‌كان وه‌رده‌گیرێته‌وه.