یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 30 ئەیلول رەتدەكاتەوە.
كەناڵی سپێدەی زمانحاڵی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاویكردەوە كە دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكە، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە و هۆكارەكەشی بۆ بوونی "ساختەكاری" گەڕاندەوە.
یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی بەناوی بەرەو ئیسڵاح بەشدارییان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا كرد و بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییەی كە ئەمشەو كۆمسیۆن بڵاویكردەوە، لیستی بەرەو ئیسڵاح 69 هەزار و 477 دەنگی بەدەستهێناوە.
ئەمشەویش دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆشداری دایە كۆمسیۆن بەوەی ئەگەر بە "جدی" كار لەسەر تانە و سكاڵاكانیان نەكات، ئەوا هەڵوێستێكی جیاوازیان دەبێت بەرامبەر بە پرۆسەی هەڵبژاردنەكە.