"سپی" وادەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان ئاشكرادەكات

ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی مانگی تەموزی موچەخۆرانی هەرێم دەستیپێكرد و "سپی" وادەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم موچەخۆران ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" كەوتووە ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئۆكتۆبەر دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی تەمووزی موچەخۆرانی هەرێم كراوە و موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا هاوبەشەكانی ئەو وەزارەتە دابەشكراوە.

هەر بە گوێرەی زانیاریەكان سبەی دووشەممە8ـی مانگ موچەی یەكەكانی 70 و 80 و سێ شەممە9ی مانگ ، موچەی وەزارەتی پەروەردە و چوار شەممە 10ی مانگ ، موچەی وەزارەتی تەندروستی و پێنج شەممە11ی مانگ ، موچەی وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەكرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان هەفتەی داهاتوو موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و كەمئەندامانی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سروشتیەكان و موچەی كارمەندانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

هاوكات لە ڕۆژی یەكشەممە21ی مانگ تاكو 25ی مانگ موچەی وەزارەتی ناوخۆ ، دەزگای گشتی ئاسایش ، زێرەڤانی و ، بەرگری و فریاكەوتن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، وەزارەتی گواستنەوه ‌و گەیاندن و هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم ،  سەرۆكایەتی پەرلەمان ، ئەنجومەنی وەزیران ، سەرۆكایەتی هەرێم ووەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی ژینگەو ، دەستەی مافی مرۆڤ و ، دەستەی چاودێری دارایی ، دەستەی وەبەرهێنان ،دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ،دەزگای گشتی كاروباری مین دابەش دەكرێت.

ڕۆژانی یەك شەممە28ی مانگ موچەی خانەنشینی سەربازی و دووشەممە 29ی مانگ موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەكرێت.



PM:12:47:07/10/2018