تورکیا...بەلەمێکی کۆچبەران بە 30سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت

ئەمڕۆ دووشەممە  22ی تشرینی یەکەم میدیاکانی تورکیا هەواڵی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەرانیان لە تورکیا راگەیاند.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران کە 30 کۆچبەری هەڵگرتبوو، لەنزیک ناوچەی بۆدرومی تورکیا ژێر ئاو کەوتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا هێزی دەریایی تورکیا و تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی رزگارکردنی کۆچبەرەکاندایە و تائێستا 10 کەسیان رزگارکراون.

جێی ئاماژەیە میدکانی تورکیا ئاماژەیان بە ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە نەداوەو تا ئیستا نازانرێت، چەندیان گیانیان لەدەستداوە.



AM:08:33:22/10/2018