بەوێنە.. کێ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی کوردستان بەڕێوە دەبات ؟

بەتەمەنترین پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان پارتی یەو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان بەرێوەدەبات.
 میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن رێڤینگ محەممەد هرووری، كه‌ له‌هه‌ڵبژاردندا توانی (13312) ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت کە بەتەمەنترین پەرلەمانتارە.
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، له‌دایكبووی ساڵی 1952ی شاری ئامێدییه‌ له‌ سنووری پارێزگای دهۆك و، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌ له‌ هونه‌ر.
 
له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی 2018ی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان٤٥ کورسی و یەکێتی ٢١ کورسی و گۆڕان ١٢ کورسی و نەوەی نوێ ٨ کورسی و کۆمەڵ ٧ کورسی و ئیسلاح ٥ کورسی و سەردەم ١ کورسی و ١ کورسی حیزبی شیوعی بەدەستیان هێنا.



PM:08:00:22/10/2018