سلێمانی.. پاڵاوگەیەكی نەوت و گاز لە تانجەرۆ گڕیگرت

کەمێک پێش ئێستا کۆگایەکی سوتەمەنی لە گەڕەکی تانجەرۆی شاری سلێمانی گڕیگرت و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

 ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ تشرینی یەکەم کۆگایەکی کۆکردنەوەی سوتەمەنی لە گەڕەکی تانجەرۆی سلێمانی گڕیگرتووە و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

شایەتحاڵێک لە شوێنی روداوەکە بە "سپی" راگەیاند،  کۆگایەکی نەفتا لە تانجەرۆ کەسەر بە ''بەهار گرووپ''ە لە دەورەبەری کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگریگرتوە و سووتاوە، بەڵام بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

وتیشی، هۆکاری روداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک یەکێک لە تانکەرەکانی سوتەمەنی هاتووە سوتەمەنی لەو کۆگایە بەتاڵ بکات بەڵام موەلیدەی تانکەرەکە گڕیگرتووە و بووەتەهۆی گڕگرتنی کۆگاکەش.

بە وتەی شایەتحاڵەکە،هیچ  ئاگرەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و تەنها یەک کەس نەبێت، کە  بریندار بووە و لە ئیستاشدا باری تەندروستی جێگیرە.

بەپی زانیارییەکانی "سپی" لە ئێستادا تیمەکاننی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن بەڵام بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە تاوەکو ئێستا نتوانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

هاوکات رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگریی شارستانی  بە میدیاکانی راگەیاند " ئاگرەکە لە پاڵاوگەیەكی نەوت و گازی تانجەرۆ كەوتووەتەوە وتاوەکو ئێستا زەرەو زیانەکانی نەزانراون و لە ءیستاشدا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەین".
 


PM:05:53:27/10/2018