وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب ڕاگەیەندرا

هەفتەی ڕابردوو بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینی دایبەشكردنی موچە كۆتاییهات و لە هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەست كەوتووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و یەكەمین وەزارەت كە مووچەی پێ بدرێت، وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت و دواتر وەزارەتەكانی پەروەردە و دارایی و تەندرووستی و خوێندنی باڵا دابەش بكرێت.

 مانگانە حكوومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دینار و حكوومەتی ئەمریكاش ٢٥ ملیار دینار بۆ پێشمەرگە و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانیش ٣٧٠ ملیار دینار دابین دەكەن و بەم جۆرەش مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت.



PM:12:27:28/10/2018