پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، تانكەرێكی سوتەمەنیی لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی گڕیگرت و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەشارۆچكەی عەربەت تانكەرێكی سوتەمەنی دوای ئەوەی كۆنترۆڵی لەدەستداوە خۆی کردووە بە دوكانێكدا و بەوهۆیەوە گڕیگرتووە.
ئەوەشی وتووە "شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كە هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانییە سوتاوە و بەهۆی زۆری سوتانەكەیەوە گیانی لەدەستداوە".
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە و تەرمی سوتاوەكەش بۆ پزیشكی دادی لەشاری سلێمانی گواستراوەتەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە .