ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، ماوەی پێنج رۆژە کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان دوای ئەوەی رۆیشتووە بۆ قوتابخانە و تا ئێستا نەگەڕاوە بۆ ماڵەوە.
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە کردووە، هاوڵاتیەک بە ناوی ( ئاڤان مخلیص محمد ) تەمەن ۱٦ ساڵ، کە دانیشتوی چوارقورنە لە گەڕەکی چۆمان لە ڕۆژی یەک شەمە ( ۲٨-۱۰ ) ڕۆیشتووە بۆ قوتابخانە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.
ئاسایشی ڕاپەڕین داواش لە هاوڵاتیان دەکات، هەر کەسێک زانیاری لە بارەوە هەیە پەیوەندی بکات بەم ژمارەیەوە (۰۷٥۰۱٥٤۷٤۸۷).