سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، " ئێمە لە عاڵەتی جەنگداین، نەوت دەفرۆشین و سزاکانی سەریشمان پێشێل دەکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تشرینی دووەم قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، و لە یەکەم کاردانەویدا حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئێران پەیامێکی لە رێگەی ته‌له‌فزیۆنی فەرمی وڵاته‌كه‌ی بڵاوکردەوەو رایگه‌یاند،" ئەمریکا دەیەوێت بڕی فرۆشتنی نەوتی ئێمە بگەیەنێتە "سفر"، ئێمە بەردەوام دەبین لە فرۆشتنی نەوتەکەمان و سزاكانیش تێده‌په‌ڕێنین".
ئەم پەیامەی رۆحانی لە میانی کۆبونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ ئابوریناسانی وڵاتەکەی و وتی، ئێمە لە دۆخی جەنگێکی ئابوری دای و روبەڕووی هێزە خۆسەپێنەکە دەبینەوە، بڕواناکەم لە مێژوی ئەمریکادا هیچ کەسێک هاتبێتە کۆشکی سپی و، کە هاوسێوەی ترەمپ سەرپێچی یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی کردبێت.
رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،" بازاڕی وه‌به‌رھێنان توانایه‌كی باشی ھه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزاكان و جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته گه‌لی ئێران متمانه‌یان به كه‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یان ھه‌بێت".
لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی سزاكانی ئەمەریكا بەسەر ئێران‌دا چوونە بواری جێبەجێكردنەوە دوای كشانەوەی تاكلایەنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دێت لە رێكەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران‌دا.