یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان
گۆران بەیاسایی‌و نەوەی نوێ بە نایاسایی دەزانن

یەکەم کۆبوونەوەی خوولی نوێی پەرلەمانی کوردستان کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سازکرا، فراکسیۆنەکان رای جیاوازیان لەسەری هەیە، نەوەی نوێ بە نایاسایی ناوزەد دەکات و گۆڕان بە یاسایی.

دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنەکە بەکراوەی مایەوە تا رێگا بدەن بە لایەنە سیاسیەکانی لەسەر پۆستەکانی پەرلەمانی و پێکهێنانی کابینەی نوێ رێکبکەون، سەبارەت بەو دانیشتنەو هێشتنەوەی بەکراوەیی، رای جیاواز هەیە،  عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بە کراوەیی هێشتنەوەی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان نایاسایی نیەو وتی " ناوبراو جەختیشیکردەوە "بە کراوەیی هێشتنەوەی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ نیە و ئاساییە".
 
هەرچی نەوەی نوێ یە کەخاوەنی هەشت کورسیە لەزاری کازم فاروق، ئەندامی فراکسیۆنەکەیانەوە رایگەیاند " یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی نایاسایە بەرێوەچوو و پارتی و یەکێتی و چەند حزبێکی تر بە بێ ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن دانیشتنەکەیان بە کراوەیی دواخست.

وتیشی: سەرۆکی کاتیی پەرلەمان گوێی بە پێشنیازەکانی پەرلەمانتارەکان نەداوە و دانیشتنەکەی بە کراوەیی هەڵگرتوە و ئەمەش پێشلێکارییە دژ بە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان.

بزووتنەوەی گۆڕان خاوەنی ١٢ کورسی و نەوەی نوێ خاوەنی ٨ کورسیە.





PM:04:50:06/11/2018