وادەی دابەشكردنی موچەی چەند وەزارەتێك ڕاگەیەندرا

دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب بەردەوامە و سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە بە "سپی میدیا" دراون سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

هەروەها لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا  كە دەكاتە ڕۆژی یەكشەممە 11/11/2018، مووچەی  وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی كردەوە لە ھەفتەی داھاتوودا مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان و خوێندنی باڵا و چەند وەزارەت و توێژێكی دیكەش بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت.

ڕۆژی دووشەممە 5/11/2018، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 و مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و پەروەردە دابەش كراون و ڕۆژی پێنجشەممەش مووچەی وەزارەتی  تەندروستی دابەش دەكرێت.



AM:11:54:07/11/2018