کەشناسی رێنماییەکانی خۆپاراستن لە لێدانی بروسک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەكی بۆ خۆپاراستن لە بروسك بڵاوكردەوە.

کەشناسی چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە هەورە بروسە بڵاوکردووەوەو ئاماژەی بەوە کردووە، زۆرجار وا رێكدەكەوێت لەكاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسكدا لە دەرەوەی ماڵدابیت، ئاخۆ لەكاتی ئاوا مەترسیدار چی بكەین تا ژیانی خۆمان بپارێزین؟

* دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخە.

*ئەگەر لە ژێر یان نزیك دارێكی درێژو تەنهانە بووی خێرا لێی دوور بكەوە.

*لە نزیك ستوونەكانی كارباو تەلەفۆن و تاوێرەكانی پەیوەندی و گەیاندن دوور بكەوە.

* لە شوێنی بەرز مەوەستە.

*ئەگەر لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی بیت ئەوا تا بكرێت دوور بكەوە كە لەو شوێنانەی كە داری بەرزی لێیەو هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێبێت.

* تا بكرێت نەچیتە رووبەرە كراوەكان، وە ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر رووی زەوی پاڵكەوە، یان لایەنی كەم دابنیشەو نەڕۆیت تا گێژەڵووكەكە دوور دەكەوێتەوە یان كۆتایی دێت.

* لە كەل و پەل و ئامێری ئاسنینی وەك تەڵبەندەكان و هەرچی جۆرە بارستە كانزایەكی كەڵەكەبوو بێت دوور بكەوە.
* لە كەناراوەكانی وەك دەریاو دەریاچەكان و چەم و ناوچە شێدارەكان دوور بكەوە.

* بەكارنەهێنانی ئامێرە كارەباییەكان لە دەرەوەی ماڵەوەو لە كاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسك.

*خێرا ئەریەلی ئۆتۆمبیلەكەت دابەزێنە.

* ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونكە پەیكەری ئۆتۆمبیلەكەت جۆرێك لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێ.


PM:03:03:13/11/2018