وادەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان رادەگەیەنرێت

وەزارەتی دارای و ئابوری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی موچە و بەپێی زانیارییەکانیش هەفتەی داهاتوو موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكان دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە 15ی تشرینی دووەم، موچەی مانگی یاب-ی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەشدەكرێت.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" لەگەڵ گەیشتنی 317 ملیار دینارەكەی بەغدا، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە خشتەی نوێی موچە بڵاودەكرێتەوەو موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەو سەرۆكایەتییەكان دابەشدەكرێت.

هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی دووەم، بڕی 317 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە سەبەینێش بخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.



PM:07:46:14/11/2018