حاجی ئۆمەران...بڕی زیاتر لە 60 تەن خورما بۆ ئێران گەڕێندرایەوە

لە دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بڕی زیاتر لە 60 تەن خورما لەلایەن لیژنەی پشکنینی هۆبەی وەرگرتنی نمونەی خۆراك بۆ ئێران گەڕێنداریەوە.

بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/11/2018 لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 21/11/2018 هەڵساین بە گەڕاندنەوەی سێ کامیۆن لە خورما بە بڕی 61)تەن و 967کیلۆگرام٬ کە لەلایەن لێژنەی پشکنینی هۆبەی وەرگرتنی نمونەی خۆراك دەستی بەسەردا گیرابوو".

ڕوونیش کراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەم خورمایە له‌ پشكنینی تاقیگه‌ ده‌رنه‌چووە و مێژووی ماوەی دەرچوون و بەسەر چوونیشی لەسەر نییە، بۆیە گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران.



PM:02:16:22/11/2018