خشتەی دابەشكردنی موچەی ئەمڕۆ

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچە،ئەمڕۆ و سبەینێ موچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت بەمەش کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت دێت.

بە پێی زانیارییەکانی سپی، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەشدەکرێت، هەروەیا سبەینێش موچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.


AM:09:13:26/11/2018