وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول ڕاگەیەندرا

هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستپێدەكات كەدەبێتە كۆتا مووچەی ساڵی 2018.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەست "سپی میدیا" كەوتووە  لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی ساڵی 2018 بەم شێوەیەی خوارەوە:

ڕۆژی چوارشەممە 2018/12/5 مووچەی دیوانی_وەزارەتی_پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

رۆژی پێنجشەممە 2018/12/6 مووچەی یەكەی_70_و_80 ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ڕۆژی یەكشەممەی دواتر 2018/12/9 مووچەی وەزارەتی_پەروەردە دابەشدەكرێت.

رۆژی دووشەممە 2018/12/10 مووچەی وەزارەتی_تەندروستی دابەشدەكرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەم مووچەیە كۆتا مووچەی ساڵی 2018ی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت و مووچەی مانگەكانی تر پاشەكەوت دەكرێت.



AM:11:42:26/11/2018