وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رەخنە لە بەشێک کە دوکاندارەکانی هەولێر دەگرێت و دەڵێت خاوه‌ن دوكانه‌كان ته‌نانه‌ت شه‌قامی به‌رده‌م دوكانهكهشیان به‌موڵكی خۆیان ده‌زانن.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فه‌یسبوك نووسیویه‌تی، "هه‌ندێك له‌خاوه‌ن دوكانه‌كان ته‌نانه‌ت شه‌قامی به‌رده‌م دوكانهكهشیان به‌موڵكی خۆیان ده‌زانن، ئه‌گه‌ر بۆشیان بكرێت شه‌قامه‌كانیش ته‌ڵبه‌ند ده‌كه‌ن".
دەشڵێت، گرتنی شه‌قامه‌كان به‌م شێوه‌یه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه حكومییه‌كان و شاره‌وانییه، كه رێگا ده‌ده‌ن خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه زیاده‌ڕۆیی بكه‌نه سه‌ر موڵكی گشتی كه ئه‌مه‌ش كێشه بۆ هاوڵاتیان دروست ده‌كات.
فازڵ حاجی ئەوەشی نوسیوە "روونترین شوێنیش بۆ ئه‌و دیارده‌یه شه‌قامی كۆیه‌یه، لای مزگه‌وتی حاجی برایم گه‌ردی و شه‌قامی مه‌خمور به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د یه‌عقوبی تاكو لای مزگه‌وتی خدر سواره‌یه".
هەروەها دەلیتم ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك شوێن وه‌ك كۆگا لێكراون و كاڵاكانیان تیادا كۆ كردوه‌ته‌وه‌و دوورنییه بهكرێشی بده‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو شه‌قامه ئه‌وه‌نده به‌رین كراون، كه‌چی به‌به‌رده‌وام قهرهبالغیان پێوه دیاره.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، داواش له كارمه‌ندانی شاره‌وانی ده‌كات كه چاودێره‌كانیان له‌و شوێنانه زیاتر بوونیان هه‌بێت و لێ نه‌گه‌ڕێن ئه‌م دیارده‌یه زیاتر ته‌شه‌نه بكات.