دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا زمانی هەشتەمی بۆ ماڵپەڕەکەی زیادکرد و لە ئێستادا دەتوانرێت بە کوردیش زانیارییەکانی ماڵپەڕکە بخوێندرێتەوە
لە بەشی کوردی ماڵپەڕی سی ئای ئەی بەشەکانی "دەربارەی ئێمە، پیشە، رێکخستنەکانی CIA و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" کاراکراون و کردنەوەی ئەم بەشەش بە زمانی کوردی مانای گرنگیپێدانی ئەو دەزگایە دێت بە دۆسییەکانی کورد.
ی ئای ئەی دەزگایەکی گەورەی ھەواڵگریی حکومەتی ئەمریکایە. ئەرکی کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیارییە لەبارەی وڵاتان، کۆمپانیا دەرەکییەکان و کەسایەتییە بیانییەکان بۆ حکومەتی ئەمریکا.