لێدوانێک لە وەزارەتی داراییەوە

رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند پێویستە تەنها پشت بە نەوت نەبەسترێت.

وەزیری دارایی و ئابووری بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی بەسەركردەوە و ڕایگەیاند ناكرێت تەنها پشت بە نەوت ببەسترێت، بەڵكو پێویستە گومرگ ببێتە سەرچاوەی داهات و زیادكردنی بازرگانی و بۆ ئەو مەبەستەش كارئاسانی بۆ بازرگانان و هاووڵاتیان بكرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەنگاوەكانی بە ئەلیكترۆنیكردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و دەروازەكان و هەردوو كارگۆی فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی كرا لە پێناو باشتر رایكردنی كاروباری هاوڵاتیان و بازرگانان، بەڕێوەبەری ئایتی گومرگ ئاماژەی بە هەنگاوەكانی بە ئەلیكترۆنیكردن كرد كە هەنگاوی باش نراوە.

وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەدا كە ئەو كەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنیشنی دەكەن پێشتر لە حكومەتی هەرێم خزمەتیان كردوە و ئێستاش پێویستە رێزیان لێبگیرێت و نازیان هەڵبگیرێت و كارەكانیان بە ئاسانی بەڕێوە بچێت و لە هەردوو بەشی سەربازی و شارستانی.



PM:07:08:04/12/2018