تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری چاكسازیی تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی شەوانە بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت و كاتی كردنەوەشی ئاشكرادەكرێت

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ئەمڕۆ ١٠ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ هەتاوەكو ١٩ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر شەوانە تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بۆ كارئاسانی هاتوچۆی شۆفێران تونێلەكە شەوانە لە كاتژمێر ٨ی شەوە هەتاوەكو ٤ی بەرەبەیان دادەخرێت و تەواوی كاتەكانی ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیش، تونێلەكە بەڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە.

 ئەمە یەكەم جار نییە تونێلی پێشڕەو بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار بەهۆی ئەنجامدانی كاری سیانەكردنی هەواكێشەكانی ناو تونێلەكەوە‌ داخراوە.





AM:11:57:10/12/2018